ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگای ئیسرائیل و ئوردنه‌وه‌ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگای ئیسرائیل و ئوردنه‌وه‌ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی "دیبكا"ـی ئیسرائیلی، ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگای ئیسرائیل و ئوردنه‌وه‌ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و هێزانه‌ی ئێران ببنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌واڵگریی ئیسرائیله‌وه‌ نزیكه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ ناوچه‌كانی كه‌نداو و باشووری ئه‌وروپا و بوڵگاریان، كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و عێراق بجووڵێن و رووبه‌ڕووی هێز و ئه‌ندامانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران بببنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریادان و رۆژی 6ـی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیانه‌ی نێرداوه‌ بۆ عێراق به‌ ئاستێكه‌ ئاماده‌ن بۆ ھێرشكردن".

ماڵپه‌ڕه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ نوسیوویه‌تی: "دیارترین ئه‌و گرووپانه‌ی له‌و جووڵه‌یه‌دا ئامانجی ئه‌مه‌ریكان، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قه‌".

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكاش وای خه‌مڵاندووه‌ كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌و ناوچه‌یه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵات و باشووری سووریا و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ نزیك سنووری عێراق و سووریا.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/3/2019 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ هێزێكی زیاتری ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و سنووری عێراق و سووریا هاتبن.








K24
Top