حەسەن سەردانی عێراق دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 11/03/2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەردانێكی سێ رۆژە دەگاتە عێراق و لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتییەكە و عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق كۆدەبێتەوە
پێشتریش، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراقی كرد، وەك ئامادەكارییەك و رێكخستنی سەردانەكەی ئەمڕۆی رۆحانی.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی Euronews، سەردانی رۆحانی لە کاتێکدایە، ئەمەریکا دەیەوێت عێراق لە کڕینی نەوت و وزەی ئێران رابگرێت و تارانیش هەوڵی پێچەوانەکەی دەدات.
K24