لە بۆسیەكی داعشدا نزیكەی 16 چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و نزیكەی 21 ديكه‌ش بريندار بوون

لە بۆسیەكی داعشدا نزیكەی 16 چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و نزیكەی 21 ديكه‌ش بريندار بوون
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى حه‌شدى توركمانى، عه‌لى حسێنى رايگه‌ياند، دوێنێ چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكى حه‌شد، كه‌ له‌ مووسڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌. به‌و هۆيه‌وه‌ دوو چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ بريندار بوون.

حسێنى گوتيشى: ئه‌و هێزه‌ توركمانييه‌ له‌ مووسڵه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ نزيك ناوچه‌ى باقركه‌ى نزيك مه‌خموور، كه‌وتووه‌ته‌ بۆسه‌ى داعش.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى، بڵاويكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ئۆپراسيۆنێكى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ كۆتايهێنان به‌ گرووپه‌كانى داعش له‌ سنوورى قه‌زاى مه‌خموردا.

ئاشكراشيكردووه‌، له‌و هێرشه‌ى داعشدا 6 چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و 31ى ديكه‌ بريندار بوون.



K24
Top