نووسەرێکی عێراقی: کورد کار بۆ ئاوەدانی دەکا و ئێمەش خەونی پێوە دەبینین
غەزوان سابت، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی عێراقییە و لە پەخشانێکی ئەدەبیدا رایگەیاندووە، ئەگەرچی ناوچە داگیرکراوەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە و هیچ خزمەتگوزارییەکان بۆ دابین نەکراوە.
غەزوان سابت بە گلەیی کردن لە خەڵکی عەرەب، کە لەبری ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان بردووە، رایگەیاندووە، ”ئێمە خەون بەوە دەبینین، کە لەسەر رێچکەی هەرێمی کوردستان بڕۆین و گرنگیی بە شارەکانمان بدەین، گەلی کوردستانیش کار بۆ گەیشتن بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو دەکات“.
ئەو نووسەرە عێراقییە، لە پەخشانە ئەدەبییەکەیدا، کە میدیاکانی وڵاتەکەی بڵاویان کردووەتەوە، جەخت لەسەر خاڵێکی جیاوازیی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و عێراق دەکاتەوە و رایگەیاندووە، ”“جیاوازییەکەمان زۆر گەورەیە، ئەوان کار دەکەن و ئێمە خەون دەبینین“.
باسنيوز