ئه‌مه‌ریكا : ئه‌كره‌م كه‌عبی ئێستا تیرۆریسته

ئه‌مه‌ریكا : ئه‌كره‌م كه‌عبی ئێستا تیرۆریسته
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، میلیشیای نو‌جه‌بای عێراقی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌كره‌م كه‌عبی، خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماڵ و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ملیشیایه‌ی بلۆككردووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ وشكردنی ئه‌و ده‌رامه‌تانه‌یه‌ كه‌ ملیشیاكه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ "تیرۆریستییه‌كان" به‌كاریده‌هێنێت.

هاوكات به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌عبی قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

ئه‌كره‌م كه‌عبی، ساڵی 2013، به‌ پشتیوانی راسته‌وخۆی تاران میلیشیای نوجه‌بای دامه‌زراندووه‌، هاوكات له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه‌ پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابێت.






K24
Top