به‌غدا: جووڵه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ زه‌مین و ئاسمان مه‌رجداره‌

به‌غدا: جووڵه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ زه‌مین و ئاسمان مه‌رجداره‌
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌ عێراق رایگه‌یاند: "جووڵه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش خراوه‌ته‌ چوارچێوه‌ی كاری ورد و مه‌رجداره‌وه ‌و ده‌بێت فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن".

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هه‌موویان هێزه‌كانی عێراق به‌ پاڵپشتی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ هه‌ماهه‌نگی و مۆڵه‌تی دیاریكراو بووه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ كه‌ "په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌موو چالاكی و بواره‌كانی كاركردندا. له‌ مه‌شق و راهێنان و راوێژكاریی و پاڵپشتی لۆجیستی و جووڵه‌ی هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ ئاسمان هه‌مووی له‌ چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی ورد دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".




K24
Top