سوپای عێراق فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانی وڵاتەکەی دەدات
سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق نووسراوێکیان ئاراستەی شوانکارە و دانیشتووانی بیابانی ئەنبار کردووە، کە تێیدا داوایان لێ دەکات ئەو بیابانە چۆڵ بکەن و روو لە ناوچەکانی روتبە، نەخیب و کیلۆ 160 بکەن.
سوپای عێراق هۆشداریی داوەتە ئەو کەسانەی پابەندی ئەو بڕیارە نابن و ناوچەکان چۆڵ ناکەن و رایگەیاندووە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناسێندراون و هەرکەسێکی مەدەنی تێیاندا بمێنێتەوە، خوێنی خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی دەکەوێتە ئەستۆ و دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.
باسنيوز