ژمارەیەک پارێزەری عێراقی بە شەڕە بۆکس لەناو بارەگای سەندیکا بریندار بوون
بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، ئەحلام لامی، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی گشتیی سەندیکا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 4-3-2019 ئەنجام درا، رەتی کردەوە گفتوگۆ لەبارەی بودجەی سەندیکاکەی بکرێ.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، رەتکردنەوەی گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەی سەندیکاوە لەلایەن ئەحلام لامی، بووەتە دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن هەندێک پارێزەر و لامی گڵۆپەکانی هۆڵی کۆبوونەوەکەی کوژاندووەتەوە و هۆڵەکەی بەجێ هێشتووە.
بەشێکی دیکە لە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە لەناو بارەگای سەندیکا، پارێزەرەکان بە بۆکس بەشەڕ هاتوون و 10 پارێزەر بریندار بوون.
باسنيوز