حافز ئال بشارە: ناچار دەبین بە شەڕ سوپای ئەمریکا و تورکیا دەربکەین

 حافز ئال بشارە: ناچار دەبین بە شەڕ سوپای ئەمریکا و تورکیا دەربکەین
لێکۆڵەرێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ناچار دەبێ بە شەڕ سوپای ئەمریکا لەسەر خاکەکەی، دەربکات.



حافز ئال بشارە، لێکۆڵەری سیاسیی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دەنگدان لە پەرلەمان بە پرۆژەیاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هەموو هێزە بیانییەکانی دیکە و تەنانەت هێزەکانی تورکیاش، حکوومەتی عێراق ناچار دەکات پرۆژەکە جێبەجێ بکات.



ئافز ئال بشارە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئەو هێزانە پابەندی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆد ەرچوون نەبن، ئەوا وەک داگیرکەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و ”ناچار دەبین هێز لە دژیان بەکار بهێنین“.



ئەو لێکۆڵەرە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زیاتر لە 150 پەرلەمانتار واژوویان لەسەر پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، تورکیا و هەموو هێزە بیانییەکان کردووە.



حافز ئال بشارە پێی وایە ئەمریکا ئەگەر سوپاکەشی لە عێراق بباتە دەرەوە، ئەوا ”سوپایەکی دیکە دەنێرێت، کە تیرۆرە“ و رایگەیاندووە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن سعودیە، تورکیا، ئیمارات، قەتەر، ئیسرائیل و ئەمریکا پاڵپشتی دەکرا و ”ئێستاش ئەوان پشتیان لەو رێکخراوە کردووە“.





باسنیوز
Top