لە عێراق ماده‌ى هۆشبه‌ر له نێو قوتابیان بڵاو بووه‌ته‌وه
له‌یلا فه‌لیح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق بۆ (ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت) ڕایگه‌یاندووە: "به كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق 45% به‌راورد به ڕابردوو زیادى كردووه، زانیارى باوه‌ر پێكراو هه‌یه له باره‌ى چوونى ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ قوتابخانه‌كان، به‌كارهێنانى مادەى هۆشبه‌ر له نێوان قوتابیانى قۆناغى ناوه‌راست و دواناوه‌ندى بڵاوبووه‌ته‌وه، كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینى ئاستى خوێندن".
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، کە تۆڕى فراوان هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌بردرێن به‌رپرسن له بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر، عێراقیان كردووه به‌باره‌گاى بازرگانیكردن به‌و مادەیە، ده‌زگاى هه‌واڵگرى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه كارده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق.
باسنيوز