كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه ئاماژه‌ی پێداوه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی رۆحانی، هه‌ریه‌ك له بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وت و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی به‌غدایانكردووه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌دا شاندێكی باڵای حكوومه‌تی تاران یاوه‌ری رۆحانی بكات، كه ئامانج لێی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له نێوان عێراق و ئێران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، هه‌ریه‌ك له پارێزگارانی بانكی ناوه‌ندی عێراق و ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رێككه‌وتنێكیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی بانكی له نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ كردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌بدولناسر هیممه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاندووه، "به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نه‌وت و گاز، ئێران چه‌ند هه‌ژمارێكی بانكی له سه‌ر دراوی یۆرۆ و دینار ده‌كاته‌وه".
هیممه‌تی عێراقی به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی ئێرانی وه‌سفكرد و گوتی: "هه‌ردوو وڵات له سه‌ر به هێزكردنی په‌یوه‌ندی بانكی بۆ ئاستێكی زۆر به‌رز رێككه‌وتوون"، دووپاتیشیكرده‌وه، "له به‌رامبه‌ردا عێراقیش ده‌توانێت هه‌ژماری ئاڵۆگۆڕكراو له بانكی ئێرانی بكاته‌وه و مامه‌ڵه به دینار بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاشكرایكرد، "بڕیاره به‌م نزیكانه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی به‌غدا بكات".
پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌پێناو چه‌ند دۆسییه‌كی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌ردانی به‌غدا بكات.
k24 -