وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ دەستەی راوێژكاریی و بۆچوون لە وەزارەتەکەی کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/2/2019، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانیشە بۆ کاروباری ئابووری، لەگەڵ دەستەی راوێژكاریی و بۆچوون لە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە و تێیدا ژمارەیەك بڕیاری بۆ بەرژەوەندی گشتی دەركرد.

لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی عێراقی - ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە پێشكەش بكرێت، ئەم نەخۆشخانەیەش دەبێتە یەكەمین دەزگای پزیشكی بۆ خزمەتكردنی چینێكی گرنگی كۆمەڵگا.

هاوكات بڕیار درا كۆمپانیاكانی دڵنیایی یەكبخرێنەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای وەزیری بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی.










باسنيوز
Top