عادل عەبدولمەھدی: عێراق 250 دیلی داعشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی داعشه دیله بیانییه‌كان وه‌ربگرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان 250 داعشی عێراقییان وهرگرتووهتەوە، كە لە سووریا كەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی ھەسەدە.
له‌باره‌ی خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گووتی: "به دوو شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت، هه‌ندێكیان ناچاركراون له‌گه‌ڵ داعش بڕۆن، ئه‌وانی دیكه‌ش به‌گوێره‌ی دۆخه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
له‌باره‌ی دیله بیانییه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژەی بەوەدا، ئه‌وان پێشوازی له دیلە داعشه بیانییه‌كان ناكه‌ن، كه وڵاتەكانیان رهتیانكردوونهتهوه.
پێشتر فەرماندەكانی ھەسەدە رایانگەیاندبوو كە سەدان كەسیان لە باغۆز رزگار كردووە، لەناو خەڵكی سڤیل چەكداری داعش‌یش ھەن.
ئەوە لەكاتێكدایە ھەسەدە رایگەیاندووە، لە دوا قۆناخی شەڕدان بۆ لەناوبردنی داعش لە سووریا و دوای رزگار كردنی خەڵكی سڤیل ھێرش بۆسەر باغۆز دەست پێدەكەنەوە، كە دوا مۆڵگەی داعشە لە سووریا.
K24