هەسەدە ژمارەیەک داعشی بیانی رادەستی عێراق کرد

هەسەدە ژمارەیەک داعشی بیانی رادەستی عێراق کرد
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) 280 چەکداری داعشی عێراقی و بیانی رادەستی حکوومەتی عێراق کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقی ئاشکرایکردووە، رۆژ پێنج شەممەی رابردوو، 150 چەکدار و رۆژی یەک شەممە 130 چەکداری داعش رادەستی هێزە عراقییەکان کراون.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاشکرایکردووە، عێراق و هەسەدە رێککەوتنیان کردووە، 500 داعش کە ئێستا لای هەسەدە زیندانین رادەستی عێراق بکرێنەوە.

لەو ژمارە داعشە، 14 کەسیان فەرەنسین و شەشی دیکەشیان عەرەبی چەند وڵاتێکی نادیارن.

هەسەدە داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، تاوەکو رەزامەند بن بە وەرگرتنەوەی هاووڵاتیانیان کە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە هاتوونەتە سووریا و ئێستا دەستگیر کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا، ئەمەریکا و ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە.





K24 –
Top