هەر سەرکردەیەک بستێک لێی بچێتە پێشەوە، ئەو مەترێک لێی دەچێتە پێشەوە.
شەوی شەممە 23-2-2019، نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2006 - 2014) لە کەناڵێکی وڵاتەکەی، رایگەیاند، هەر سەرکردەیەک بستێک لێی بچێتە پێشەوە، ئەو مەترێک لێی دەچێتە پێشەوە.
نوری مالیکی هەروەها رایگەیاند، کە ئامادەیە ئاشتەوایی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق بە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدریشەوە بکات.
لە بەرامبەردا، شێخ سەڵاح ئەلعوبەیدی، گوتەبێژ بەناوی موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، هیچ لێدوانێک لەبارەی لێدوانەکەی مالیکی نادات و چاوەڕێی وەڵامی موقتەدا سەدر دەکات.
لە مانگی 4ـی 2004 موقتەدا سەدر، کە سەرۆکایەتیی میلیشیای سوپای مەهدی دەکرد، شەڕی دژی حکوومەتی عێراق و سوپای ئەمریکا راگەیاند و چوار ساڵ بەردەوام بوو، کە دوو ساڵی شەڕەکە دژی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بوو.
باسنيوز