حەسەن عەلەوی: ئەمریکا ”هەردوو گوێی حەیدەر عەبادی“ی گرتووە، بەشێوەیەک، ;كه ”ناتوانێ یەک لێدوانیش لەبەرژەوەندیی ئێران بدات

حەسەن عەلەوی: ئەمریکا ”هەردوو گوێی حەیدەر عەبادی“ی  گرتووە، بەشێوەیەک، ;كه ”ناتوانێ یەک لێدوانیش لەبەرژەوەندیی ئێران بدات
بیرمەند و نووسەرێکی ناوداری عێراقی رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا هەردوو گوێی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی گرتووە.



حەسەن عەلەوی، بیرمەند و نووسەری ناوداری عێراقی بە رۆژنامەی (قودسی عەرەبی) راگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ”کەسێکی پێگەیشتووە“.



حەسەن عەلەوی هەروەها رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی هەوڵی رازیکردنی ئێران و ئەمریکا دەدات و ئەمریکییەکانیش جارێ تەنیا سەیری دەکەن.



ئەو نووسەر و بیرمەندە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمریکا ”هەردوو گوێی حەیدەر عەبادی“ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی گرتووە، بەشێوەیەک، عەبادی ”ناتوانێ یەک لێدوانیش لەبەرژەوەندیی ئێران بدات“.






باسنیوز
Top