ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ھێزه‌كانی نه‌باته ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته له مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه ئه‌مه‌ریكا خستوونییهتیه لیستی تیرۆره‌وه له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا گره‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات به‌هۆی پاڵپشتیكردن له هێزه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان له عێراق و درۆ له‌گه‌ڵ شه‌قامی سوننی ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ برا شیعه‌كانیان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بمێننه‌وه‌و ئاڵای به‌رگرییان له دژیان هه‌ڵگرتووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وارس موسه‌وی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/2/2018 گوتوویه‌تی: "حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كار بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌ن كه له رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته له مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق نه‌بێت و ھێزه‌كانی نه‌باته ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته له مه‌یدانه‌كه‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان) و ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كی شه‌رعی و یاساییه و سه‌رجه‌م یاسا و ئایینه‌كان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه".
K24 -