هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریاوه دزه‌یان كردووه‌ته عێراق
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، كه له‌زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌وڵگری ئه‌مریكی و عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له سووریاوه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عێراقی هۆشداریانداوه له‌وه‌ی هاتنی ئه‌و داعشانه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ده‌بێت و ره‌نگه هێرشه‌كانی داعش له عێراق به‌ره‌و زیادبوون بچه‌نه‌وه.
ئێستا چه‌كدارانی داعش، له رووبه‌رێكی چه‌ند سه‌د مه‌تری، له ناوچه‌ی باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق، له‌لایه‌ن ههدهسهوه گه‌مارۆدراون كه دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یه و كرده‌ی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌ش به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژیان به‌رده‌وامه.
k24 -