لە پارێزگایەکی عێراق 18 کەس بەهۆی غازی ئەمۆنیاوە ژەهراوی بوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به ئاژانسى (به‌غداد یهومى)ى ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/2/2019، ژمارەیەک لە هاووڵاتی بەهۆی دزەکردنی غازی ئەمۆنیاوە تووشى ژه‌هراوى بوونە.
سه‌رچاوه‌كه‌ى (به‌غداد یه‌وم)، ڕایگه‌یاندووه: "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به غازى ئه‌مۆنیا ژه‌هراوى بوونه 18 كه‌سن، 11 كه‌سیان چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، حه‌وت كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش بارودۆخیان جێگیره و له ژێر چاودێرى پزیشكدان".
روودانى دزه‌كردنى غازى ئه‌مۆنیا له شوێنێكى نزیك لە یه‌كێك له قوتابخانه‌یه‌كى شارى تكریت ڕوویداوه.
باسنيوز