لە پارێزگایەکی عێراق 18 کەس بەهۆی غازی ئەمۆنیاوە ژەهراوی بوون

لە پارێزگایەکی عێراق 18 کەس بەهۆی غازی ئەمۆنیاوە ژەهراوی بوون
له‌ پارێزگاى تكریتى باشورى عێراق 18 كه‌س به‌هۆى غازى ئه‌مۆنیاوە تووشی ژه‌هراوى بوون ده‌بن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ ئاژانسى (به‌غداد یه‌ومى)ى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2019، ژمارەیەک لە هاووڵاتی بەهۆی دزەکردنی غازی ئەمۆنیاوە تووشى ژه‌هراوى بوونە.

سه‌رچاوه‌كه‌ى (به‌غداد یه‌وم)، ڕایگه‌یاندووه‌: "ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ غازى ئه‌مۆنیا ژه‌هراوى بوونه‌ 18 كه‌سن، 11 كه‌سیان چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، حه‌وت كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش بارودۆخیان جێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێرى پزیشكدان".

روودانى دزه‌كردنى غازى ئه‌مۆنیا له‌ شوێنێكى نزیك لە یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌یه‌كى شارى تكریت ڕوویداوه‌.











باسنيوز
Top