هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای عێراقیی داعش دەکوژن

هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای عێراقیی داعش دەکوژن
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرکردەیەکی باڵای عێراقیی داعش، دەکوژن.



ئەمڕۆ چوارشەممە 20-2-2019، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، هێزێکی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە دابەزیونەتە سەر گوندی حەلوە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا.



روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای دابەزینیان، هێزەکەی هاوپەیمانان رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا.



ئەو رێکخراوە بەبێ بڵاوکردنەوەی ناوی سەرکردەکە، تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرکردەکە یەکێک بووە لە سەرکردە باڵاکانی داعش و عێراقی بووە.














باسنيوز
Top