ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی هەرێمی نەینەوا دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-2-2019، ژمارەیەک کەسایەتیی و سیاسەتمەداری پارێزگای نەینەوا پرێس کۆنفرانسێکیان لە شاری هەولێر، ساز کرد.
ئەو کەسایەتییانە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، ئاماژەیان بەوە کرد، کە هەرێمی نەینەوا هەرێمێکی دەستووریی عێراقە و ئەوان پرۆژەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردووە.
نەینەوا پارێزگایەکی سوننەنشینی عێراقییە و بە گوتەی سیاسەتمەدارە سوننەکانی عێراق، حکوومەت و هێزە عێراقییەکان لە دوای 2003ـەوە بە خراپترین شێوە مامەڵە لەگەڵ نەینەوا و ناوچە سوننەنشینەکانی عێراق دەکات.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت.
باسنیوز