خەزعەلی: لێدوانەكەی (ھود) سوكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق

خەزعەلی: لێدوانەكەی (ھود) سوكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھللحەق، وەڵامی لێدوانی كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەداتەوە و ئەو لێداوانە بە سوكایەتی ناو دەبات.

لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھللحەق، وەڵامی لێدوانێكی جۆی هود كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە عێراق دایەوە و گوتی "لێدوانەكەی ھود لەبارەی نا ئامادەیی ھێزەكانی عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر، سوكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق".

خەزعەلی گوتیشی: "لێدوانەكەی كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بیانوویەكە بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لە عێراق".

دوێنێ ھود رایگەیاندبوو، تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌ نین بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی و پێویستیان بە یارمەتیدانی هێزه‌ بیانییه‌كان دەبێت.




K24
Top