حکوومەت بڕیارێکی نوێ لەبارەی خەرجیی شاندی فەرمانبەرانەوە دەردەکات
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا، لەبارەی خەرجیی شاندکردن و گەشتی فەرمانبەران ئاماژە بەوە کراوە، کە پێویستە نرخی تێکتی فڕۆکەوانی لەسەر تکێتەکە بەڕوونی ئاماژەی پێ کرابێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هێڵە فڕۆکەوانییانەی لقیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، پێویستە پسوولەکانی خەرجیی تکێتی فڕۆکەوانی لە لقی هێڵە ئاسمانییەکان بهێنرێت، نەک کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تکێتی فڕۆکەوانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، شاندکردنی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو، تەنیا لە کاتی پێویست و بەپێی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرا، بەپێچەوانەوە، حکوومەت هیچ خەرجییەکی شاندکردنەکەی نەدەکەوتە ئەستۆ.
باسنيوز