یەدەگی زێڕ لە عێراق بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە
بەھۆی ناجێگێری جوگرافیای سیاسی و بازرگانی و سیاسەتەكانی ئەمەریكا دەربارەی فەنزوێلا و ئیران و سووریا، زۆرێك لە بانكە ناوەندییەكان ئاستی كڕێنی زێریان زیاد كردووە، ھەروەھا تێكڕای بانكە ناوەندییەكان لە ساڵی 2018دا بە بڕی 651 تۆن زێریان كڕیووە.
وك لەو راپۆرتەدا ھاتووە، ھەر یەك لە عێراق و ھیندستان و چین و كازاخستان لە گەورە كڕیارەكانی زێڕن لە جیھاندا، لە ریزبەندییەكادا عێراق لە بە پلەی 37مین دێت و تەنھا لە ساڵی رابردوودا 6 تۆن و نیو زێڕی كریووە.
بەپێی شارەزایانی بواری ئابووری، زۆرێك لە بانكە ناوەندییەكان كڕینی زێڕ وەك ئامرازێكی وەبەرھێنانی بەھێز بۆ رووبەڕوو بوونەوەی بەرزو و نزمی بەھای دراوە بیانییەكان و داكەوتنی نرخی نەوت بەكاردەھێنن.
K24