داعش هێرشی کردە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی
بەپێی ئەو رانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست (باسنیوز) کەوتوون "شەوی ڕابردوو ۱۸/۲/۲۰۱۹ لە گوندی (عەساکرە)ی سەر بەشارەدێی سەعدیە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی و شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروست بووە".
لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ڕای گەیاندووە "هێزەکانی فەوجی سێی لیوای ۱۱۰، وەڵامی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە هێرشەکە تێکبشکێنن".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "لە شەڕەکەدا ۲ چەکداری داعش بریندار بوون و شوێنەواری خوێنیان لە پاش بەجێ ماوە".
باسنيوز