داعش هێرشی کردە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی

داعش هێرشی کردە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی
شەوی ڕابردوو، لە گوندێکی سەر بەشارەدێی سەعدیەی سەر بە پارێزگای دیالە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی و شەڕ لە نێوان هەردوولادا دروست بووە.



بەپێی ئەو رانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست (باسنیوز) کەوتوون "شەوی ڕابردوو ۱۸/۲/۲۰۱۹ لە گوندی (عەساکرە)ی سەر بەشارەدێی سەعدیە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی و شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروست بووە".



لیوای۱۱۰ی کوردە فەیلییەکانی حەشدی شەعبی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ڕای گەیاندووە "هێزەکانی فەوجی سێی لیوای ۱۱۰، وەڵامی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە هێرشەکە تێکبشکێنن".



بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "لە شەڕەکەدا ۲ چەکداری داعش بریندار بوون و شوێنەواری خوێنیان لە پاش بەجێ ماوە".








باسنيوز
Top