ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ ده‌ركردنی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند پارێزگایه‌ك داده‌نێت
عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراقن، پلان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه داده‌ڕێژن، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی مه‌ترسیانه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌و هۆیه‌شه‌وه رای گشتی فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق درووست نه‌كه‌ن تا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌رجه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق شكست ده‌هێنێ و ناتوانێت رای گشتی ئه‌و ناوچانه له به‌رژه‌وه‌ندیی مانه‌وه‌یان له عێراق درووست بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: " هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ترسن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان دووریان بخه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له پاریزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین".
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پاڵپشتیی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك هۆز و سه‌ركرده دیاره‌كانی پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق ده‌یانه‌وێت بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه درووست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ریی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق درووست بكه‌ن".
K24