دوو تیرۆریستی عێراقی لە توركیا دەستگیر كران

دوو تیرۆریستی عێراقی لە توركیا دەستگیر كران
هێزه‌كانی ئاسایشی بورسا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا چوار كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و له‌ لایه‌ن دادگای هۆڵه‌نداوه‌ داوا كراون، دوو لەو تیرۆریستانە عێراقیین و رەگەزنامەی هۆڵەندیشیان هەیە.

ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایشی بورسا، لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی داعش، 4 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ دووانیان پیاو بوون و دووی تریش ئافره‌ت.

ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ به‌ شێوه‌ی نهێنی كاریان بۆ ئه‌و دوو پیاوه‌ كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وانیش تۆمه‌تبار كراون به‌ كاری تیرۆریستی، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو پیاوه‌ به‌ ره‌گه‌ز عێراقیین، به‌ڵام ناسنامه‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندایان هه‌یه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ نانێردرێنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندا و هه‌ر له‌ توركیا دادگایی ده‌كرێن.











باسنيوز
Top