عەبدولمەهدی سەرپەرشتیی کۆنگرەیەک دژی بیری داعش دەکات

 عەبدولمەهدی سەرپەرشتیی کۆنگرەیەک دژی بیری داعش دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دژی بیری رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەکات.



کۆنگرەکە لە رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە لە کۆمەڵگەی مەنسوڕ لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق بە سەرپەرشتیی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ساز دەکرێت.



لەو کۆمنگرەیەدا، بە بەشداریی نوێنەرانی 60 وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی، تاوتوێی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی راگەیاندن و بیری داعش، دەکرێت.


باسنیوز
Top