مامۆستایانی عێراق مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، هۆكاری مانگرتنه‌كه پشتگوێخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه له وڵات و چه‌ندینجار داوایانكردووه په‌ره‌ی زیاتر و گرنگی به‌و كه‌رته هه‌ستیاره بدرێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پێویستیشیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆش له پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌خت، به‌سره، دیوانیه، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، دیاله و كه‌ركووكیش مامۆستایان نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای قوتابخانه‌كانییان داخستووه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، مامۆستایانی پارێزگای دیوانیه، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستووه‌ته‌ڕوو.
داواكارییه‌كانی مامۆستایان باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان، گرنگیدان به مه‌نهه‌جی خوێندن، دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ و دوورخستنه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه له بواره‌كه.
K24 -