مامۆستایانی عێراق مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند

مامۆستایانی عێراق مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مامۆستایانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، مانگرتنیان راگه‌یاند و نه‌چوونه‌ته‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ پشتگوێخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ وڵات و چه‌ندینجار داوایانكردووه‌ په‌ره‌ی زیاتر و گرنگی به‌و كه‌رته‌ هه‌ستیاره‌ بدرێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پێویستیشیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌مڕۆش له‌ پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌خت، به‌سره‌، دیوانیه‌، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، دیاله‌ و كه‌ركووكیش مامۆستایان نه‌چوونه‌ته‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای قوتابخانه‌كانییان داخستووه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، مامۆستایانی پارێزگای دیوانیه‌، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ناچنه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستووه‌ته‌ڕوو.

داواكارییه‌كانی مامۆستایان باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان، گرنگیدان به‌ مه‌نهه‌جی خوێندن، دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ و دوورخستنه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه‌ له‌ بواره‌كه‌.






K24 -
Top