زانیارییەکی مەترسیدار لەبارەی دەسەڵاتی داعش لە عێراق ئاشکرا دەبێت
ئەمڕۆ شەممە 16-2-2019، رۆژنامەی (دەیلی بیست)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، داعش تا ئێستاش شانەی نووستووی لە زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانی پێشتری، هەیە.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە باسی کردووە، زۆربەی ئەو گوند و ناوچانەی هێز و میلیشیا عێراقییەکان رزگاریان کردووەتەوە، ”شەوان دەکەونەوە دەست چەکدارانی داعش“.
بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتەکە، جەکدارانی داعش بە شەو دەست بە کردە تیرۆریستییەکانیان دەکەنەوە، کە زۆرتر تۆڵەکردنەوەیە لەو کەسانەی هاوکاریی هێزە عێراقییەکانیان کرد لە دژی داعش.
دوای سێ، لە کۆتایی ساڵی 2017 هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی فراوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، توانییان ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن داعشەوە، رزگار بکەنەوە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز