مامۆستایانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد
سەندیکای مامۆستایانی عێراق لیستێکی 32 داواکاریی داوەتە حکوومەتی عێراق، بەڵام بە گوتەی ناسر کەعبیی گوتەبێژی سەندیکاکە، حکوومەتی ئەو وڵاتە وەڵامی داواکارییەکانی مامۆستایانی نەداوەتەوە.
سەندیکای مامۆستایان بڕیاری داوە هەردوو رۆژی یەکشەممە 17-2-2019 و رۆژی دووشەممە مامۆستایان مان بگرن و پرۆسەی خوێندن لە وڵاتەکەیان رابگرن.
ناسر کەعبی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر حکوومەت دوای ئەو دوو رۆژ مانگرتنە بەدەم داواکارییەکانیان نەیەت، ئەوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
گوتەبێژی سەندیکای مامۆستایانی عێراق هۆشداریی داوەتە ئیدارەی قوتابخانەکان لە دەرەنجامە خراپەکانی هەوڵدان بۆ سزادانی مامۆستایانی مانگرتوو.
باسنيوز