یونسێف: زۆرینەی منداڵانی عێراق رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

یونسێف: زۆرینەی منداڵانی عێراق رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونسێف) لە عێراق، بەیاننامەیەک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی (14ـی شوبات)، بڵاو دەکاتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، کە زۆرینەی منداڵانی عێراق رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا، پیتەر هۆکینز، نوێنەری یونسێف لە عێراق رایگەیاندووە، بەبۆنی رۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) ئاهەنگ بۆ خۆشەویستی دەگێڕن و هیچ کەسێکیش هێندەی منداڵ پێویستیی بە نیشاندانی خۆشەویستی نییە.

پیتەر هۆکینز هەروەها رایگەیاندووە، لە عێراق، چەند ساڵێکە منداڵان بەشێوەیەک تووشی توندوتیژی بوون، کە کەم وێنە بووە و ئێستاش لەگەڵ تەواوبوونی شەڕەکان، منداڵان لە ماڵ و قوتابخانەکاندا رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

نوێنەری یونسێف لە عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەپێی راپرسییەکان، %80ـی منداڵانی عێراق تووشی توندوتیژیی زۆر خراپ بوون و سێ لەسەر یەکی ئەو رێژەیەش تووشی سزای جەستەیی توند لە رووخسار، سەر و گوێیەکان بوون.

پیتەر هۆکینز بەبۆنەی رۆی ڤاڵانتاینەوە، داوای لە دایک و باوکان و بەرپرسانی عێراقی کردووە ”پێکەوە کۆتایی بە توندوتیژی دژی منداڵان بهێنن“.

ساڵانە رۆژی 14ـی شوبات، وەک رۆژێک بۆ خۆشەویستی لەنیوان عاشقان یاد دەکرێتەوە.











باسنيوز
Top