ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کێشەکانی عێراق تاوتوێ دەکات
بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 13-2-2019 (کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی هەولێر و بەغدا)، ساز بکرێت.
چاوەڕێ دەکرێ خاتوو یێنینە هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرچاوڕوونییەک لەبارەی بارودۆخی عێراق، بداتە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
باسنيوز