سوپای پاسداران لە بەعقووبە سەربازگەیەک دەکاتەوە
سەرچاوە عێراقییەکان، کە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناویان قسەیان کردووە، گوتوویانە ئەو کەمپە کۆنە و پێشتر کەمپی (ئەشرەف)ی سەر بە ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق (ئۆپوزسیۆنی ئێرانی) بووە و نزیکەی 18 کیلۆمەتر لە باکووری بەعقوبەوە دوورە، بۆ پشتیوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی چاک کراوەتەوە کە سەر بە ئێرانن.
بەپێی هەمان سەرچاوە جگه له ڕێکخراوی بەدری سەر بە ئێران، میلیشیاکانی کەتائیبی حیزبوڵا، بزووتنەوەی نوجەبا و عەسائیب ئەهلی حەقیش هەن.
کەمپەکە رووبەرێکی نزیکەی 50 کیلۆمەتر چوارگۆشە داگیر دەکات و چەند بینایەکی نیشتەجێبوون و خوێندنگە و بنکەی تەندروستی و دامودەزگای تری تێدایە.
ئێستا بە کەمپی (ئەبو مونتەزەر محەمەداوی) ناسراوە بەناوی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی چەکدارانی (بەدر) کە لە شەڕی دژ به رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە 2015 کوژرا.
ئەو کۆمپانیا ئێرانییە کە به گوێرهی سەرچاوە عێراقییەکان به غەدیر خوم ناسراوه و چەندین کرێکاری ئێرانی کاری تێدا دەکەن.
کەمپەکە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکیی خاڵس کە لهوێ هەندێك له دانیشتوان بە دیارونایان گوتووە دڵخۆش نین بە بوونی ئەو کەمپە.
دانیشتوویەکی خاڵس، بەناوی ئیسماعیل بەیاتی، بە دیارونای گوتووە لە 14 کانوونی دووەم کە دەستپێکی پشوویەکی درێژ بوو، کرێکارانی کۆمپانیاکە سەردانی بازاڕەکانی خاڵسیان کرد بۆ کڕینی خۆراك و هەتا ئێوارەش لە کافێکاندا دانیشتن.
گوتی دیمەنەکە "زۆر ههژێنهر بوو لەلایەن دانیشتوانەوە. ئەوان دەزانن پێشوازییان لێ ناکرێت بەڵام هەر دێن، ئەمەش لەژێر پارێزگاری حەشدی شەعبیدا کە سووکایەتییەکی زۆرە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو کرێکارانە مووچەیەکی مانگانەی 500 دۆلاری وەردەگرن کە ئەوە زیاتر شایستەی کرێکارێکی عێراقییە."
دانیشتوویەکی تری خاڵس، حوسێن جاسم، بە دیارونای گوتووە بۆ ماوەیەکی زۆرە کاری دەست ناکەوێت و ئێمە دەمانتوانی ئەو کارە بکەین، بەڵام حەشدی شەعبی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکات بۆ دروستکردنی بارەگاکانیان لە دیالە."
پێشێلکردنی یاسای عێراقییە
فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، موقەدەم محەمەد کەراوی، گوتی کەمپەکە "یاسای عێراقیی پێشێل دەکات و مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی گوندەکانی دەوروبەر کە ئامادە دەکرێت بۆ بهكارهێنانی وهك کۆگایەکی گەورەی چەك و تەقەمەنی".
کەراوی ڕاشی گەیاندووە: "یاسای عێراقی رێگە نادات بە تەقەمەنی و ئەو ماددانەی مەترسییان بۆ سەر ژیان ههیه لە دوریی کەمتر لە 40 کیلۆمەتر لە شارەکان دابنرێن."
گوتی کۆمپانیا ئێرانییەکە کۆگایەکی بچووکیش لە نزیك کێڵگەیەکی نەوتی لەسەر رێگای سەرەکی خانەقین فراوانتر دەکات تا بیکاتە بنکەیەك بۆ میلیشیا چەکدارەکان.
ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای خاڵس، محەمەد روبەیعی، کە داوای کرد ئەو نازناوەی بۆ بەکار بێت، گوتی کۆمپانیا ئێرانییەکە "یاسا بهر كاره نێوخۆییهكانی عێراقی پێشێل کردووە بە دهستیان گرتووە بەسەر سەر تۆڕەکانی کارەبا و ئاو و فڕێدانی خۆڵوخاشاكی درشت".
روبەیعی ڕاشی گەیاندووە کۆمپانیاکە یاسای کۆمپانیا بیانییەکانی عێراقیشی پێشێل کردووە کە دەڵێت دەبێت لە سەدا 60ی کرێکارهكانی عێراقی بن.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای دیالە، رەعد دەهلەکی، بە گوتی هەر بنیاتنان و فراوانکردنێکی بنکە سەربازییەکان لە عێراقدا دەبێت لەلایەن عێراقییەکانەوە بكرێت.
گوتیشی عێراق دەتوانێت پرۆژەکانی خۆی بنیات بنێت و پێداویستییان بۆ دابین بکات.
باسنیوز