سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو داواکاری ئاراستەی حکوومەتی ئەمریکا دەکات و داوای هاوکاریی دەکات.
- هاوکاریکردنی عێراق لە پاراستنی سەقامگیریی دەشتی نەینەوا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق هەستیان بە پیلانێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ دووبارە سەر هەڵدانەوە لە دەشتی نەینەوا، کردووە.
- دوورخستنەوەی عێراق لە سزا سەپێندراوەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی، واشنتن هەڕەشەی لەو وڵاتانە کرد، کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنی داوە عێراق لەو سزایانە دوور بخاتەوە.
شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.
رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.
وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.
باسنیوز