فوئاد حوسێن: کەرتی تایبەت رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووریی و بووژاندنەوەی

فوئاد حوسێن: کەرتی تایبەت رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووریی و بووژاندنەوەی
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و ئابووری عێراق کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانیشە بۆ کاروباری ئابووری لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاری عیراقی - بەریتانی كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق گەیشتووە، تێدا ئەوە خراەتە ڕوو، کە ڕۆژی دووشەممە 11/2/2019، د. فوئاد حوسێن لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بارۆنیس ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی كاری عیراقی - بەریتانی و شاندێكی یاوەری لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە کرد و باس لە میكانیزمی پێشخستنی ژینگەی كار كرا لە عێراق و هەروەها گرنگیدانی زیاتر بەرۆڵی كەرتی تایبەت لە هەموو بوارەكان دا.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە فوئاد حوسێن گوێبیستی روونكردنەوەیەك بوو لەبارەی كاری كۆمپانیاكانی سەر بەم ئەنجومەنە لە بەغدا و تیشك خرایە سەر ئەو كۆسپانەی دێنە بەردەمیان، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی هەموو تگەرەكانی بەردەم كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی ئەم ئەنجومەنە كردەوە، بەتایبەتی لەڕووی وەستان بەڕووی بیروكراسیەتەوە.

هەروەها دووپاتیشی كردەوە، کە كەرتی تایبەت رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە گەشەپێدانی ئابووریی و بووژاندنەوەی و پێویستیشە رۆڵی خۆی ببینێت لە پرۆسەی دووبارە بونیادنانەوە و پێشخستنی بواری ئابووری.












باسنيوز
Top