هاوپه‌يمانى فه‌تح و سائيرون: هه‌ردوولامان رێككه‌وتين، له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق

 هاوپه‌يمانى فه‌تح و سائيرون: هه‌ردوولامان رێككه‌وتين، له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق
هه‌ريه‌ك له‌ هاوپه‌يمانى فه‌تح و سائيرون، كه‌ دوان له‌ كوتله‌ گه‌وره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقن، ره‌تيده‌كه‌نه‌وه‌ رێگه‌ به‌ مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق بده‌ن و له‌و باره‌يه‌وه‌ هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون.

نه‌سار روبه‌يعى، يه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانى سائيرون، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى هاوپه‌يمانى فه‌تح، هادى عامرى ئه‌نجاميدا، گوتى: ئه‌مڕۆ هه‌ردوولا رێككه‌وتين، له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق.

گوتيشى: ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌ نێوان وڵاتاندا هه‌يه‌، مه‌رج نييه‌ هه‌تا هه‌تايه‌ وه‌ك خۆيان بمێننه‌وه‌، گۆڕانكاريان تێدا ده‌كرێت و هه‌موار ده‌كرێنه‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش پێويسته‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌ بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى عێراق به‌ گوێرى خواست و داواكارى حكومه‌تى عێراق بێت.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، هادى عامرى، رايگه‌ياند، مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى عێراقه‌.

گوتيشى: ئێستا مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق بێ پاساوه‌ و پێويسته‌ بوونى ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى نوێ بێت.





k24
Top