قەیس خەزعەلی: مانەوەی داعش سیاسییە و پەیوەستە بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا

 قەیس خەزعەلی: مانەوەی داعش سیاسییە و پەیوەستە بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلولحەق رایدەگەیەنێت، بڕیاری كۆتاییھاتن و مانەوەی داعش سیاسییە و پەیوەستە بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلولحەق، لە تویتەرەكەیەوە نووسیویەتی: "بڕیاری كۆتاییھاتن یاخود مانەوەی داعش، بڕیارێكی سیاسیە لە بەرژەوەندی ئەمریكا، ئامانجی كۆتاییھاتنی داعش لە سووریا، لەپێناو كشانەوەیەتی لەو وڵاته‌ و دووبارە بەھێزكردنەوەشی لە عێراق، بۆ ئەوەیە ئەمریكا درێژە بە مانەوەی بدات لە عێراق".

عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، میلیشیایه‌كی چه‌كداری شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ و به‌شێكن له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ نزیك له‌ ئێران ناوده‌برێن. ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك نه‌یاری خۆی ته‌ماشایان ده‌كات و له‌ لیستی تیرۆر دایناون ئه‌وانیش چه‌ندین جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌ عێراق كردووه‌.




K24
Top