سوننه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان
ئاماژەی بەوەشدا، شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق جموجۆڵی سەربازیان هەیە.
ماوه‌یه‌كه و به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانه نھێنی و له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كگانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌شێكی زۆری لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چڕكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، حكوومه‌یته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار بكه‌ن كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه بكات.
له دوایین لێدوانیشیدا بۆ كوردستان 24، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان بنكه‌ی سه‌ربازییان نییه و كاریان راوێژ و مه‌شقكردنه به هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و به ئاگاداریی حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر و حكوومه‌تی ئێستا له عێراقن.
K24