جه‌نه‌راڵ، جۆزێف ڤۆتێل: ژماره‌ی هێزه‌كانمان له عێراق جێگیره و هیچ هێزێكی زیاده بۆ ئه‌و وڵاته نه‌نێردراوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/2/2019 ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "هێزه‌كانمان له رووی ژماره‌وه جێگیرن و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نایه‌ت بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزانه ده‌باته عێراق كه له سووریا دهیانكشێنێتهوه، جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل گوتوویه‌تی: "پێموانییه ویلایه‌ته یهكگتووهكان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق زیاد بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێزه زه‌مینییه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی داوه".
ڤۆتێل كه سه‌په‌رشتیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كاتی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له سووریا په‌یوه‌سته به ره‌وشی وڵاته‌كه، چونكه شه‌ڕڤانه‌كانی سووریای دیموكراتی كه واشنتن پاڵپشتیان ده‌كات، ده‌ستیان به دوا هێرش بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش كردووه له نزیك سنووره‌كانی عێراق".
ڤۆتێل به‌و رۆژنامهوانانهی گوتووه كه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یاوه‌ریی ده‌كه‌ن "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كشانه‌وه، پێموایه ئێمه له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راستین، گواستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كانیش ئاسانتره له گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، هه‌ر بۆیه ده‌ستمان به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه كردووه كه پێویستمان پێی نییه له‌و سووریا"
باس‌نیوز