رۆژنامەیەکی لوبنانی: سیستانی ڕەتی کردووەتەوە پێشوازی لە بەرهەم ساڵح بکات
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (ئەخبار)ی لوبنانی کە لە حزبوڵای لوبنانییەوە نزیکە، هەریەک لە بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوایەکیان پێشکەش کردووە تاوەکوو ئایەتوڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ببینن.
رۆژنامەکە نەیشاردووەتەوە کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هەوڵی ئەوەیان داوە لەو دیدارەدا ڕەزامەندیی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان و شەرعییەتی دەسەڵاتی خۆیان لە لایەن مەرجەعیەتەوە بەدەست بهێنن، بەڵام سیستانی ئامادە نەبووە پێشوازییان لێ بکات.
باسنیوز