له‌ كۆی 80 وڵات، عێراق خراپترینه‌ بۆ ژیان

 له‌ كۆی 80 وڵات، عێراق خراپترینه‌ بۆ ژیان
به‌ پێی دوا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، عێراق له‌ ڕێزبه‌ندی كۆتایی وڵاتانی جیهانه‌ بۆ ئاستی كوالیتی ژیان.

ماڵپه‌ڕی (US News and World Report) له‌ تازه‌ترین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ساڵی 2019، ڕێزبه‌ندی 80 وڵاتی جیهانی به‌ پێی كوالیتی ژیانی هاووڵاتییانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌ سویسرا جارێكی دیكه‌ باشترین ژیان بۆ هاووڵاتییانی دابین ده‌كات.

ڕێزبه‌ندییه‌كه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كان ڕێكخراوه‌ كه‌ تێیدا ئاستی ڕه‌زامه‌ندییان له‌ بارودۆخی ئابووری، ئاسایش، په‌روه‌رده‌ و چه‌ندین فاكته‌ری دیكه‌ دیاری كردووه‌.

له‌ ڕێزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگانده‌كه‌دا، دوای سویسرا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی یابان، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، سوید و ئوستراڵیا دێن.

ڕێزبه‌ندی وڵاتان به‌ پێی باشترین كوالیتی ژیان به‌ ناوی (عێراق) كۆتایی دێت و ده‌ریده‌خات كه‌ ژیانی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ڕووی ئاسایش و ئابووری و په‌روه‌رده‌ نزمترین ئاستی تۆمار كردووه‌.

پێش عێراق، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئێران، ئانگولا و سێربیا خراپترینی بارودۆخی ژیانییان بۆ هاووڵاتییانیان دابین كردووه‌.











باسنيوز
Top