سەلمان بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل دەکات

سەلمان بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عادل دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-1-2019، نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکەدا، محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق راگەیاندووە.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، محەمەد بن سەلمان و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی پەیوەندییەکانی بەغدا و ریازیان کردووە و شازادەی جێنشینی سعودیە سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای وڵاتەکەی بە عەبدولمەهدی گەیاندووە.
Top