کەسوکاری ”شەهیدان“ بە خۆپیشاندان بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا دەچن
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-1-2019، ژمارەیەکی زۆری کەسوکاری کوژراوانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانێکیان لە بەغدا ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، خۆپیشاندەران لە پردی (موعەلەق) پەڕیونەتەوە و بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا دەچن.
زانیارییە بڵاو کراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە کارمەندانی دەزگای شەهیدانی عێراق بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردووە و هەردوولا (کەسوکاری شەهیدان و فەرمانبەرانی دەزگای شەهیدان)، داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.
ناوچەی سەوزی بەغدا، ناوچەیەکە کەوتووەتە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق. زۆرینەی بارەگا و فەرمانگەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتە و بەرپرسان و باڵیۆزخانەکانی وڵاتان، لەو ناوچەیەدان.
باسنيوز