ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دهست بهكارهكانی دهكات
سهرۆك وهزیرانی عێراق گووتی: "لە ھەفتەی رابردوو باسمان لەوەكرد كە دەستمانكردووە بە دانانی ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە راستیدا ئێستا سەرجەم رێوشوێنەكانی ئەنجوومەنەكە تەواوبوون و خەریكە خاڵەكانی كۆتایی دەخەینە سەر پیتەكان".
ههروهها رایگهیاند: "رۆژی شەممە یاخود یەكشەممەی داھاتوو، چۆنیەتی كاركردنی ئەم ئەنجوومەنە رادەگەنین، كە بە بڕوای ئێمە چارەسەری زۆربەی بوارەكانی گەندەڵی و گرتنەبەری رێكاری خێرای پێویستیش دەكات، ئەمە ئامانجی ئەنجوومەنەكەیە كە بتوانێت تەواوی حاڵەتەكە كۆنتڕۆڵ بكات، ھەروەك چن پێشتریش گوتوومانە گەندەڵی ھەروەك تیرۆر وایە، گەندەڵی ھەروەك داعشە".
K24