عەسائیب ئەھلولحەق: سەربازانی ئەمریكا و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان بە ئەنقەست بەنێو شارەكاندا ھاتووچۆدەكەن و خەڵكی عێراق بێزار دەكەن.
حەسەن سالم سەرۆكی كوتلەی ساديقون، كه كوتله‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیبه لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھێزەكانی ئەمریكای بە گوێنەدان بەسەروەری عێراق تۆمەتباردەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سەربازانی ئەمریكا و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان بە ئەنقەست بەنێو شارەكاندا ھاتووچۆدەكەن و خەڵكی عێراق بێزار دەكەن.
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ھەوڵێك لە پەرلەمان ھەیە بۆ دانانی یاسایەك بۆ دەركردنی ھێزەكانی بیانی لە عێراق.
ماوه‌یه‌كه هاوپه‌یمانی بنیات، كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تحی میلیشیاكانی حه‌شدی تێدایه، كار بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كان له عێراق، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
باسنيوز