حه‌لبووسى واده‌ى ده‌نگدانى له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق دیارى كرد

 حه‌لبووسى واده‌ى ده‌نگدانى له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق دیارى كرد
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیارى دا، دانیشتنى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 و پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت، ته‌رخان بكات.

محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ڕای گه‌یاند: "سبه‌ینێ ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتی ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ له‌دانیشتنى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مان میواندارى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات.

له‌خشته‌ى دانیشتنى سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌ردوو بڕگه‌كه‌ هاتووه‌ و دانیشتنه‌كه‌ش كاتژمێر 1:00ى پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات.











Top